به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حسەین عەلی شێخانی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی دووشەممە جەختی کرد: ئەو جۆرە ڕادەربڕینانە لە ئاراستەی ڕاگرتنی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ ماوەیەکی زیاتر لە عێراق دایە.
«شێخانی» وتیشی: ھەڵوێستی ھێندێک کەس و لەوانە وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە ئاراستەی ڕاگرتنی لەشکریانی ئەمریکی بۆ ماوەیەکی زیاتر لە عێراق دایەو دیارە وەھا ھەڵوێستگەلێکی کرێت نابێ ببێتە ھۆی مانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا بۆ ماوەیەکی درێژتر.
ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوپەیمانیی نێونتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا کاولی و وێرانی نەبێت ھیچ دەستھاتێکی دیکەی بۆ عێراق نەبووە و وتاەکانی بەرپرسانی عێراق لە واشێنگتۆنیش ھاوتەریبە لەگەڵ خواستی ئەمریکادا.
«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئاراستەی ھاوتەیبی لەگەڵ ئەمریکادا باسی پێویستیی عێراق بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتەی کردووەو بەم پێیە توانایی ھێزەکانی عێراقی بەھەند نەگرتووە.
342/